Erbil 8°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 19:58

پیاوه‌ باڵابه‌رزه‌که‌ی عێراق کۆچی دوایی کرد

دایك و باوكی باڵایان ئاسایی بوو
کوردستان TV
100%

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ دووه‌م باڵابه‌رزترین پیاوی جیهان كه‌ هاووڵاتییه‌كی عێراقی بوو به‌ناوی سه‌باح جه‌بار جبووری، له‌ كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا كۆچی دوایی كرد.

جبووری بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی لیمفه‌گرێ سه‌ردانی وڵاتی هیندی كردبوو، به‌ڵام له‌ كاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا رووبه‌رووی چه‌ند جه‌ڵته‌یه‌كی دڵ بووه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

جبووری سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی جایبی كردبوو له‌ شاری نویدای هیندستان بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی گشتی، دواتر بڕیاری نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی دابوو.

 شایانی باسه‌ "سه‌باح جه‌بار جبووری" باڵابه‌رز  له‌دایكبووی ساڵی 1985ی شاری دیوانیه‌ بوو، به‌رزیی باڵای دوو مه‌تر و 42 سانتیمه‌تر بوو، دایك و باوكی باڵایان مامناوه‌ندی و ئاسایی بوو، به‌ڵام ئه‌و وه‌ك دووه‌م باڵابه‌رزترین پیاوی جیهان ناسرابوو.

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.