Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 20:55

ئافره‌تانی سلێمانی: ده‌نگمان بۆ لیستی 183ی پارتییه‌

كچان و ژنانى شارى سلێمانى ده‌نگدان به‌ لیستى 183 دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئافره‌تانی پارێزگای سلێمانی، کە بەشداربووی كه‌رنه‌ڤاڵی لیستی 183ی پارتی بوون، داوا له‌ هاووڵاتییانی شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن ڕۆژی 30ی ئه‌یلوول بڕۆنه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به ‌لیستی 183ی پارتی بده‌ن.

ته‌لار محه‌مه‌د، چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاند" نابێ ئیدی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی ده‌نگ به‌و حیزبانه‌ بده‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ دابینكردنی ئارامی و خزمه‌تگوزاری بۆ شارەکەیان شكستیان هێناوه و‌، جگه‌ له‌ شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن و دروستكردنی گرفت له ‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی شاره‌كه‌یان هیچی تریان نەکردووە، بۆیه‌ كاتیه‌تی ئیدی پارتی بكرێته‌ حوكمڕانی شاره‌كه‌یان، بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی و ئاوه‌دانی و بۆ سلێمانی بگه‌ڕێته‌وه‌".

هه‌روه‌ها هانا سه‌لاح كه‌ریم، به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی لیستی 183ی پارتی، ده‌ڵێت: "پێویسته‌ سلێمانی ڕۆژی 30ی ئه‌یلوول له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌نگیان بۆ پارتی بێت، كه‌ تاكه‌ حزبه‌ بتوانێت ڕه‌وشی ئابووری و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی بۆ شاره‌كه‌مان بگه‌ڕێنێته‌وه‌، ئیدی به‌سه‌ ئه‌و هه‌موو قسه ‌بێكردارانه‌ی كه‌ حزبه ده‌سه‌ڵاتدارەکان له‌م شاره‌دا ده‌یكه‌ن".

كچانی سلێمانی هاوشانی كوڕه‌كان به ‌یه‌كده‌نگ هاواریان ده‌كرد: "به‌خێر بێیت سه‌رۆك بارزانی، ئێمه‌ی كچان ئومێدمان به ‌تۆ و حیزبه‌كه‌ت هه‌یه‌ كه‌ سلیمانی له‌م دۆخه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ ده‌ربكه‌ی." تارا جه‌لال له‌ ناو ئاپۆرای جه‌ماوه‌ری پارتییەوە گوتی: "بۆیه‌ من ده‌نگ به‌ پارتی ده‌ده‌م كه‌ ڕابردوویەكی زۆرباشی هه‌یه‌ و جێگه‌ده‌ستی له‌ ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانیدا به‌رچاوه‌، ئێمه‌ش له‌ سلێمانی خزمه‌تگوزارییمان ده‌وێت، نه‌ك وتار، بۆیه‌ ڕۆژی 30ی ئه‌یلوول ده‌نگ به‌و حزبه‌ ده‌دەین كه‌ ده‌زانین گوتاره‌كانی به‌ كردار ده‌كات، نه‌ك ئه‌و حزبانه‌ی ته‌نیا له‌ چوارچێوه‌ی دروشم ده‌رنه‌چوون و ڕۆژ به‌ ڕۆژ شاره‌كه‌مان به‌ره‌و دواوه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، داواش له‌ كچان ده‌كه‌م ده‌نگ بده‌ن به لیستی ‌ژماره‌ 183ی پارتی".

ڕۆشنا مسته‌فا، کە به ‌ئاڵای زه‌ردەوە‌ له‌ كه‌رنه‌ڤاڵی لیستی 183ی پارتیدا چاوه‌ڕێی وته‌كانی سه‌رۆك بارزانی بوو، ڕاگه‌یاند: "ئێستا سلێمانی بێكه‌س ماوه‌ته‌وه‌  و ڕه‌وشی سلێمانی خراپه‌، بۆیه‌ ده‌بێ له‌ 30ی ئه‌یلووله‌وه‌ ئه‌م شاره‌ ته‌سلیم به‌ پارتی بكرێت، تاکو هێمنی و ئارامی بۆ شاره‌كه‌مان بگه‌ڕێته‌وه‌، هاوشێوه‌ی هه‌ولێر و دهۆك خزمه‌تگوزاری بۆ جێبه‌جێ بكرێت، جێگای خۆیه‌تی سلێمانییه‌كان بۆ چوار ساڵی ئایینده‌ پارتی تاقی بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و حزبانه‌ی له‌ شاره‌كه‌مان حاكم بوون نه‌یانتوانیوه‌ خزمه‌تگوزاری و ئارامیمان بۆ دابین بكه‌ن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.