Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 20:00

گۆڕان: بەرھەم ساڵح بێڕێزی بەرامبەر ھاودیدانی کردو شایسته‌ى سه‌رۆک کۆمار نیه‌

گۆڕان: بەرھەم ساڵح شایستەی ئەوەیە یاری پێ بکرێت
کوردستان TV
100%


ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرای دەکات، ئەو خیانەتەی بەرھەم ساڵح بەرانبەر بە ھاودیدانی خۆی کردوویەتی، ”لە یەک سەدەی ڕابردوودا شتی وا نەکراوە و خیانەتی لە ١٠٠ ھەزار ھاووڵاتیی کوردستان کردووە".

ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی مەکۆی گۆڕان لە ھەولێر بە لەمبارەوە بە باسنیوزی ڕاگەیاند" ئێمە تاڕادەیەک لەگەڵ قەوارەی ھاوپەیمانی بەرەیەکمان دروست کرد، ھەروەھا ڕیز لە ھاودیدانی هاوپەیمانی دەگرین، بەڵام بەرھەم ساڵح بێڕێزی بەرامبەر ھاودیدانی خۆی کرد، خیانەتی لە ١٠٠ ھەزار ھاووڵاتیی ھەرێمی کوردستان کرد، کە زیاترینیان لە چینی ڕۆشنبیر و مامۆستایانی زانکۆ بوون".

ئەندامەکەی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ڕوونیشی کردەوە، ئەم کارەی بەرھەم ساڵح کردوویەتی، لە ١٠٠ ساڵی ڕابردوو و تا ئێستا خیانەتی لەم شێوەیە نەکراوە. گوتیشی"من لەجێی دەستڕۆیشتووانی یەکێتی بم، ئەو یارییەی بە بەرھەم ساڵحم کرد، دەیکەمە یارییەکی ڕاست و دروست".

بەرپرسەکەی گۆڕان سەرەڕای ئەوەی بەرھەم ساڵح بە شیاو نازانێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ھەر کەسێکی دیکە لەلایەن یەکێتییەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید بکرێت، ئەوا شیاوترە لە بەرھەم ساڵح، چونکە بە بڕوای ئەو: ”بەرھەم ساڵح شایستەی ئەوەیە یاری پێ بکرێت، لەبەر وەک خۆی دەڵێت، کەسێکە ئیرادەی نەبوو و حۆرمەتیشی نییە، ئەگەر حورمەتی خۆشی نەگرێت، چۆن حورمەتی کوردستان و عێراق دەگرێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.