Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 20:05

ئافره‌تانی به‌ڕده‌ره‌ش: ده‌نگمان بۆ لیستی 183ی پارتییه‌

له‌ژێر دروشمی بۆ بنیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز
کوردستان TV
#7
100%


له‌ژێر دروشمی بۆ بنیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز، بۆ پاڵپشتی كردن و سه‌رخستنی لیستی 183ی پارتی، ئافره‌تانی شارۆچكه‌ی به‌رده‌ره‌ش، کە بەشداربووی كه‌رنه‌ڤاڵی لیستی 183ی پارتی بوون، داوا له‌ هاووڵاتییانی شارۆچكه‌كه‌ ده‌كه‌ن ڕۆژی 30ی ئه‌یلوول بڕۆنه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به ‌لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن.

ئافره‌تانی سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی 183 پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و ده‌ڵین لیستی 183 تاكه‌ لیسته‌ خزمه‌تی توێژه‌ی ئافه‌رتان بكات.

ئافره‌تان پاڵپشتی‮ ‬دەكەن بۆ سەرخستنی‮ ‬لیستی ‮ ‬183ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬وەك خۆیان دەڵێن پارتی‮ ‬خاوەن مێژوویەكی‮ ‬پڕ لە سەروەرییە پارێزەران و‮ ‬یاساناسانیش چینێكی‮ ‬گرینگی‮ ‬كۆمەڵگەن و پێیان وایە پارتی‮ ‬تاكە حزبە لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬مادە‮ ‬یاساییەكان كێشەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان چارەسەر دەكات،‮ ‬بۆیە ئەوان پاڵپیشتی‮ ‬خۆیان بۆ پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەردەبڕین بۆ دەست هێنانی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬مەزن لە‮ ‬30ی‮ ‬ئەیلولی‮ ‬داهاتوو‮.‬

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.