Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 20:01

له‌ هه‌ولێر ژماره‌یه‌ک پرۆژه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێکردن

رۆڵێكی گرنگی له‌ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووریدا ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان  كار ئاسانی و هاوكاری باشی وه‌به‌رهێنه‌رانی كردووه‌ بۆ  كاركردنیان له‌ په‌رۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان.

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كانی، له‌ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان  كار ئاسانی و هاوكاری باشی وه‌به‌رهێنه‌رانی كردووه‌ بۆ  كاركردنیان له‌ په‌رۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و خستنه‌گه‌ری سه‌رمایه‌ی خۆیان له‌ كوردستان بۆ راكێشان و هێنانی كۆمپانیانكانی بیانی  بۆ كوردستان.

له‌ شاری هه‌ولێر له‌ 13 سێكته‌ری جیاجیادا 360 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان كاریان وه‌رگرتووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سامان عاره‌ب، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر له‌ راپۆرتێكی كوردستان تیڤیدا راگه‌یاند: پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنان له‌شاری هه‌ولێر كه‌وتۆته‌ بواری جێبه‌جێكردن، و گوتی:  13 سێكته‌ری جیاجیا پڕۆژه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و له‌  یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌ و باشه‌كان و رۆڵێكی گرنگی له‌ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووریدا ده‌بێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.