Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 20:49

له‌ به‌رده‌ڕه‌ش ژماریه‌ک لایه‌نگری هاوپه‌یمانی وازیان هێنا و هاتنه‌ نێو ریزه‌کانی پارتی

له‌دوای سێ مانگ كاركردن
کوردستان TV
#7
100%


له‌دوای سێ مانگ كاركردن له‌ ناو ریزه‌كانی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، ژماریه‌ك لایه‌نگری ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ له‌ سنووری قه‌زای به‌رده‌ره‌ش وازیان هێنا، له‌ رۆژانی رابردووش له‌ زاخۆش ژماره‌یه‌ك لایه‌نگرانی هاوپه‌یمانی وازیان هێنا هاتنه‌ ناو ریزه‌كانی پارتی.

هاتنه‌ ناو رێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌دوای سێ مانگ كاركردن له‌ ناو ریزه‌كانی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، ژماریه‌ك لایه‌نگری ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ له‌ سنووری قه‌زای به‌رده‌ره‌ش وازیان هێنا و هاتنه‌ نێو ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان.

له‌وباریه‌وه‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان تی ڤی مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌دوای هاتنی ئه‌و كه‌سانه‌ بۆ نێو ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌چاوێكی تر سه‌یر بكرێن.

هه‌روه‌ها مه‌حموود محه‌مه‌د گووتیشی باوه‌شی پارتی كراوه‌یه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بێنه‌ ناو ریزه‌كانی و كار بۆ پارتی بكه‌ن و ده‌رفه‌تی پێشكه‌وتنیش بۆ ئه‌و لایه‌نگره‌ تازه‌ گه‌ڕاوانه‌، له‌ ناو پارتیدا له‌ هه‌موو حزبه‌كانی دیكه‌ زیاتره‌.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح وازی له‌ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی هێنا بۆ جارێكی دیكه‌ چووه‌ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، یه‌كێتیشی به‌ڵێنی پۆستی پێداوه‌ ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی لایه‌نگرانی لێكه‌وته‌وه‌.

پارتی دیموكراتی كوردستان، بە لیستی ١٨٣ و بە دروشمی بنیاتنانی كوردستانێكی بەھێز، دەستی بە بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان كردووە و ھەموو چین و توێژەكانیش پێشوازییەكی گەرم لە لیستی پارتی دەكەن و، بەردەوامیش ئەندام و لایەنگرانی هاوپه‌یمانی و دیموكراسی له‌ زاخۆش پەیوەندی بە ڕیزەكانی پارتییەوە دەكەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.