ن/ شاخه‌وان مسته‌فا
• ساڵانێكی زۆره پارتێك شه‌و و ڕۆژی له‌یه‌ك گرێداوه ته‌نیا بۆ ئامانجێك، كه ئه‌ویش خزمه‌ت گه‌یاندنه به ته‌واوی جومگه‌كانی ژیان، سه‌رده‌مانێك ئه‌و پارته شاخی كرد بوو به سه‌كۆیه‌ك بۆ به‌دیھێنانی ئازادی گه‌لێك، كه له‌ژێر چه‌تری زوڵم و سته‌مكاریی دا میلله‌تێكیان له بێ ناسنامه‌ی دا ده‌چه‌وسانده‌وه، كه شۆڕشیش ته‌واو بوو، حكوومه‌تێكی كوردی له دوای ڕووباڕێك له خوێن دامه‌زرا، ئه‌و حكوومه‌ته‌ش، به ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه به ئیمكانیه‌تێكی كه‌م ده‌ستی كرد به ئاوه‌دانی و بیناكاریی و بونیادنانی ھه‌رێمێك كه سه‌دان خۆزگه‌ی ھه‌بوو، ئیدی په‌نای بۆ دیموكراسیه‌ت برد، له‌وێشدا حیزبێك كه خاوه‌ن ڕێبازێكی پیرۆزه به‌ڵێنی دا، كه كوردستانێكی پڕ له جوانی و ئاوه‌دانی بۆ خه‌ڵك بونیا بنێت.
• پارتی دیموكراتی كورستان، خه‌ونه‌كانی تا دێ گه‌وره‌تر ده‌بن، چونكه ئه‌و پێی وایه، كه ئه‌وان ھاته نێو كایه‌ی سیاسی ئامانجێكی گه‌وره‌یان ھه‌بووه، ئه‌ویش دروستكردنی حكوومه‌تێكه كه خه‌م و ئازاری ھاونیشتمانیانی كوردستان له كۆڵ بگرێت، له‌وه‌یاندا پارتی سه‌ركه‌وتوو بوو، چونكه توانی ڕه‌گی خۆی له نێو دڵی خه‌ڵكدا بچسپێنێت، به جۆرێك كه شاره‌كان له گوندێكی بچووكه‌وه بوون به جوانترین شاره‌كانی ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له پاڵ ئاوه‌دانی و بیناكاریی و بوژانه‌وه‌ی ھونه‌ر و په‌روه‌رده و جوانكاریی سیمای پایته‌خت و شاره‌كانی دیكه‌دا، سه‌قامگیرییه‌كی به‌رچاو ده‌سته‌به‌ركرا، ھه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد، كه پارتی ببێت به‌و ھێزه‌ی كه ھه‌موو چین و توێژه‌كان متمانه به‌و ھێزه بده‌ن كه ڕابه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك (بارزانی)ـیه، چونكه گشت چین و توێژه‌كان له‌وه دڵنیان، كه ھه‌ر كاتێك پارتی پێشه‌نگ بێت، ئه‌وان له ده‌ستێكی ئارام‌دا ژیان به‌ڕێده‌كه‌ن!.
• به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ شكۆی ھونه‌ر له‌م ھه‌رێمه‌دا پارێزراو بێت ده‌بێت جارێكی تر په‌نا بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ببه‌ینه‌وه، تا بتوانێ جارێكی تر زاڵ بێت به‌سه‌ر قه‌یران و كێشه و گرفته‌كان و دووباره نه‌خشه دانانه‌وه بۆ سازكردنی فیستیڤاڵی فیلم و كۆنسێرت و ڕازاندنه‌وه‌ی شار به ھونهرهكهمان.
• ئیدی ھه‌موو شتێك له‌و پارته چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، چونكه پارتی تاكه حیزبه، كه به حیزبی خه‌ڵك داده‌نرێت و چاوی له ئاست جوانی پایته‌خت و ھونه‌ردا نانوقێنێ و شه‌ونخوونی ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی چالاكییه جوانه‌كانی ھونه‌ری كوردی، كه له ڕابردوودا ده‌یان كاری جوان به پاڵپشتی ئه‌و حیزبه ئه‌نجامدراوه، جگه له سازدانی فیستیڤاڵ و بودجه‌ی پێویست بۆ فیلم و دراما و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ھونه‌ر، به‌رامبه‌ر به‌و ھه‌موو خزمه‌ته‌ش ویژدانم پێم ده‌ڵێت تۆ لایه‌نگری حیزبێكی كه دروشمی سه‌ربه‌خۆیی و گه‌شه‌سه‌ندنی سیمای جوان و به‌دیھێنانی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆییه، بۆیه به‌بێ دوو دڵی له ٣٠/٩ـدا ده‌نگ ده‌ده‌ین به لیستی ١٨٣ـی پارتیمان، كه ده‌توانێت فرمێسكه گه‌رمه‌كانی ھونه‌رمه‌ندان بسڕێته‌وه و جارێكی تر باوه‌ش بۆ ھونه‌ره‌كه‌ی ئێمه بكاته‌وه!.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.