له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24 ى ئه‌یلولی 2018 ، له سه‌ر ڕێگای كه‌لار - سلێمانی ڕووداوێكی پێكدادان ڕوویدا و چوار برینداری لێكهوتهوه.
هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌جۆری پێكدادان له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار-سلێمانی ڕوویدا، كه تێیدا سێ ئۆتۆمبێل له‌جۆری كرۆلا ته‌كسی و هۆندای سۆناتا و بارهه‌ڵگرێك پێكیاندادا، له ئه‌نجامدا چوار هاووڵاتی تێیدا بریندار بوون كه سه‌رجه‌میان سه‌رنشینی ته‌كسییه‌كه بوون، برینداره‌كان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كران.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.