حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رزه‌نشتى ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌كات كه له شارى ئه‌هوازى باشوورى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كرایه سه‌ر نمایشێكى سه‌ربازى و تیایدا ژماره‌یه‌ك له سه‌رباز و خه‌ڵكى سڤیل و میدیاكارانى ئاماده‌ى نمایشه‌كه گیانیان له ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌شیان بریندار بوون.
له كاتێكدا پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانییان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌كه‌ین و هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین، هیوادارین ئه‌نجامده‌ران بدۆزرێنه‌وه و به سزاى یاساییى خۆیان بگه‌ن.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
23/9/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.