قاسم موسلح فەرماندەی میحوەری ڕۆژئاوای ئەنباری میلیشیاكانی حەشدی شەعبی رایگەیاند، كە هێزەكانی دانیمارك كە بەشێكن لە هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق لە شارۆكەی قائیمی ڕۆژئاوای ئەنبار بە هەشت گولـلە تۆپ بۆردمانی سەربازگەیەكی حەشدی شەعبیان لە ناوچەكە كرد
قاسم موسلح فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لە میحوەری ڕۆژئاوای ئەنبار لە ڕاگەیەنراوێكدا روونیكردەوە كەكاتژمێر هەشتی شەوی ڕابردوو سەربازگەیەكی سەر بە حەشدی شەعبی لە ناوچەی سەعدەی شارۆكەی قائیمی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لەلایەن تۆپهاوێژەكانەوە بۆردمان كراوە و بۆردمانەكەش لەلایەن هێزەكانی دانیمارك ئەنجام دراوە، كە ئێستە لە بنكەی سەربازی فۆسفات لە بیابانی ڕۆژئاوای ئەنبار بوونیان هەیە.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.