به مه‌به‌ستی تاقی كردنه‌وه و تۆماركردنی یادگاری هه‌ستی ژنهێنان ، پیره‌مێردێكی چینی ته‌مه‌ن 50 ساڵ به ناوی " گۆ " ده‌یان كراسی بووكێنی له دووكانه‌كانی فرۆشتنی كراسی ئاهه‌نگ و بۆنه‌كان ده‌دزێت .
له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری لبنان 24 هاتووه ،پۆلیسی وڵاتی چین له شاری شه‌نگه‌های، توانییان پیاوێكی چینی 50 ساڵ به ناوی " گۆ " بگرن ، چونكه بۆیان ده‌ركه‌وت زیاتر له 73 كراسی بووكێنی له دووكان و كۆگاكانی فرۆشتنی كراسی بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان دزیوه .
ژنه دوكاندارێك سكاڵا له‌سه‌ر " گۆ " تۆمارده‌كات ، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م دوكانداره له ڕێی كامێراكانی چاودێرییه‌وه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت پیاوێك له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه 10 كراسی لێ دزیوه و له‌م كۆمه‌ڵه كراسه نوێیه‌ی به‌مدواییه‌ش هێنابووی، هه‌شت دانه‌ی دزیوه .
كاتێك پۆلیسه‌كان سه‌ردانی شوێنی مانه‌وه‌ی پیاوه‌كه ده‌كه‌ن ، ده‌بینن كه 73 كراسی بووكێنی هه‌ڵواسیوه كه نزیكه‌ی نرخه‌كانیان 60 هه‌زار یوانی چینی بووه كه ده‌كاته هه‌شت هه‌زار و 740 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و ئه‌مه‌ش نرخێكی خه‌یاڵییه .
له كۆتاییدا " گۆ " ئاشكرایده‌كات كه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه كراسه‌كانی دزیوه تا هه‌ستی ژنهێنان و هاوسه‌رگیری تاقی بكاته‌وه و یادگاریی تۆمار بكات ، ده‌نا هیچ مه‌به‌ستی فرۆشتنه‌وه‌ی كراسه‌كان نه‌بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.