ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە گەلەری شانەدەر لەناو پارکی شانەدەر ، کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان لە چوارچێوەی كار و چالاکییەکانیدا ، پێشانگایەکی تایبەت بە وێنەگرانی کۆمەڵەکەیانی كردهوه .
سەرۆکی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان " سیروان چاوبەخاڵ " ئاشكرایدهكات پێشانگاکەدا ٤٥ تابلۆی وێنهگرانی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان بە قەزا و ناحیەکانیشەوە نیشان دەدەن کە سەرجەمیان لەلایەن ئەندامانی کۆمەڵەکەوە ئامادە کراون ، وتیشی پێشانگاکە لەسەر ئەرکی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان کراوەتەوە .
جێی باسه کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان، کۆمەڵەیەکی گشتییە کە نوێنەرایەتیی وێنەگرانی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەکات و ماوە نا ماوە چالاکی ئەنجام دەدات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.