له 16ی ئۆكتۆبه‌ر شاری كه‌ركووك و به‌شێكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كان له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی به‌هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی دیاری نێو یه‌كێتی داگیركرا، له‌دوای ئه‌م رۆژه‌وه به بڕیاری پارێزگا سه‌پێنراوه‌ی ئه‌م شاره، رێگای كه‌ركووك - هه‌ولێر داخرا.
به بڕیاری حكومه‌تی عێراق و له‌سه‌ر داوای راكان سه‌عید، پارێزگاری کەرکووک دوو خاڵی گومرگی له‌سه‌ر رێگەكانی هه‌ولێر - كه‌ركووك و كه‌ركووك - سلێمانی دانران.
دوو خاڵە گومرگییەکە هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به وه‌رگرتنی باج ده‌كه‌ن. به‌گوته‌ی نوێنه‌ری حەیدەر عەبادی، داهاتی ئه‌و گومرگانه به‌شێكی بۆ كه‌ركووك و به‌شێكی دیکەشی بۆ حكومه‌تی عێراق ده‌بێت. به‌ڵام ده‌گوترێت بۆ هه‌ر كامیۆنێك له 100 هه‌زار دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات.
هاووڵاتیان و شوفێرانیش به‌م بریاره دڵگرانن ده‌ڵێن: خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر وایكرد بارگرانی بكه‌وێته سه‌رشانی هاووڵاتیان، هاووڵاتیان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن دانانی باج له‌سه‌ر هاووڵاتیان كارێكی ناڕه‌وایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ خاڵی سنووریت هه‌یه پێویست ناكات له شارێك بۆ شارێكی دیكه باج هه‌بێت ئێمه هه‌موومان عێراقین.
لای خۆیشیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دڵگرانی خۆی به‌م بریاره دهردهربێت و گوتی: ئایا گومرگ له نێوان به‌غدا و به‌سره هه‌یه، ئایا له نێوان كه‌ركووك به‌غدا هه‌یه، ئاماده‌كاری و كردنه‌وه‌ی ئه‌م گومرگه پاره كۆكردنه‌وه‌ی بۆ گیرفانی شه‌خسه نه‌ك خزمه‌ت به هاووڵاتیان بكات، به داخه‌وه ئه‌مه خزمه‌ت به خه‌ڵكی كه‌ركووك ناكات.
نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری سه‌ربازی گوتی له‌كاتی رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی گومرك، گوتی: له‌سه‌ر رێگەی سلێمانی - كه‌ركووك و هه‌ولێر - كه‌ركووك دوو گومرگمان دانا. ئه‌مە دهستكهوتێکی گه‌وره‌یه، داهاتی كه‌ركووك ده‌بوژێنێته‌وه و رۆڵێكی گه‌وره‌ی ده‌بێ له كۆنترۆڵكردنی كه‌لوپه‌له‌كان و وه‌رگرتنی باج.
رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی دیاری نێو یه‌كێتی، شاری كه‌ركووك و به‌شێكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان داگیركرا و به هۆیه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره و بێ ماڵ و حاڵ بوون، به دیان كه‌سیش شه‌هید بوو.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.