ژمارەیەک چەکدارى نهناسراو لە شارۆچکەی خورماتوو، بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی جام رەش، گەنجێکی کوردیان رفاند.
محەمەد فایق، بەرپرسی پێشووی رایگەیاندنی قایقمایەتی خورماتوو، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە لە کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/9/23 ژمارەیەک چەکدار، بە دوو ئوتۆمبێلی سەربازی مێک زەمینی جام رەش و رەنگ رەش، گەنجێکی کوردیان دەستگیر کرد.
بەرپرسی پێشووی رایگەیاندنی قایقمایەتی خورماتوو، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە گەنجە کوردەکە ناوی (بەرهەم محەمەد رەحیم)ە، کرێکاری مۆلیدەی گەڕەکە و دانیشتووی گەڕەکی کۆماریی خورماتووە، بۆ شوێنێکی نادیار رفێنراوە و هیچ کەسێک زانیاری لەو بارەوە نییە، کە ئەو هێزە کێن و سەر بە چ لایەنێکن و بۆچی ئەو کوڕەیان رفاندووه.
لە دوای 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، بەهۆی خیانەتێکی گرووپێکی خیانەتکراوە، خورماتوو و شاری کەرکووک، کەوتە دەست میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، بەهۆیەوە رۆژانە بە دەیان خانەوادەی کورد ستەمیان لێ دەکرێت و ئەو دەڤەرە جێ دەهێڵن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.