ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ گه‌نجێكى دانیشتووى كه‌لار لەکاتی مه‌له‌كردندا له ڕووبارى سیروان خنکا و دواتر له لایه‌ن تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانیه‌وه ته‌رمه‌كه‌ى له ئاوه‌كه‌دا هێنرایە ده‌ره‌وه.
ڕائید سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژى بەڕێوەبەرایەتی به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان، ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه گەنجێکی دانیشتووی شاری کەلار لەکاتی مەلەکردندا لە ڕووباری سیروان خنکاوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە تەرمەکەی لە ئاوەکەدا دۆزراوەتەوە".
گه‌نجه‌کە ناوى (هه‌ردى ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د)ەو ته‌مه‌نى 18 ساڵه، دانیشتووى گهڕەکی ئازادى شارى كه‌لاره.
گوتیشی"به‌پێی زانیارییه‌كان، پاشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ به مه‌به‌ستى مه‌له‌كردن چووه‌ته سه‌ر رووبار‌ى یروان و له یه‌كێك له گۆمه‌كان مه‌له‌ی كردووه، به‌ڵام خنكاوه".
ڕوونیشیکردەوە، كه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر، تەرمەکەی ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.