لیوا له‌شكر سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، دوێنێ شه‌ممه له ناو شاری ڕانیه به حوكمی پێگه‌كه‌ی بانگه‌شه بۆ یه‌كێتی ده‌كات و داوا ده‌كات سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌نگ به یه‌كێتی بده‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ئاماده‌یی كۆبوونه‌وه‌كه بوو به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: دوێنێ شه‌ممه لیوا له‌شكر به ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینه‌وه له هۆڵی 5ی ئازار له شاری ڕانیه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی به هێزه‌كانی ناوخۆی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین كرد و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت هه‌موو كارمه‌ندانى هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌نگ به یه‌كێتی بده‌ن و ئه‌مه‌ی له‌سه‌ر كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ناوخۆ فه‌ڕز كرد.
شایه‌نی باسه هه‌ر دوێنێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له پێگه‌ی فه‌رمی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چه‌ند وێنه‌یه‌كی "لیوا له‌شكر" به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ناوخۆی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌ی به هێزه‌كانی ناوخۆی ئیداره‌كه كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.