ئهمڕۆ یهك شهممه 23 ى ئهیلولی 2018 بهئامادهبوونى سهرۆك مهسعود بارزانى ، پارتی دیموکراتی کوردستان ئاهەنگێکی گەورە بۆ ناساندنی هەموو کاندیدەکانی لیستی 183 لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ساز دەکات.
ئاهەنگەکە کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆی ئهمڕۆ یەکشەممە 23/9/2018 لە گۆڕەپانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ساز دەکرێت.
عەتا شێخ حەسەن، وتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی - هەڵەبجە رایگەیاند: کەرنەڤاڵێکی جەماوەری فراوان بە ئامادەبوونی سەرجەم هەڤاڵ و هەوادارانی سەر بڵندی پارتی لە سنووری لقەکانی 4 و 11 و 12 و 21 لە سنووری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی رێکدەخرێت.
لەبارەی ئامادەبوونی بەرپرسانی پارتی لەو کەرنەڤاڵە گوتیشی: شاندی باڵای مەکتەبی سیاسی ئامادە دەبن و ئامادەکارییەکانیش بۆ ئەو مەبەستە تەواو کراوە.
بڕیارە رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2018، هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت و پارتی دیموكراتی كوردستان، لە سەرەتاوە جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆی کردەوە، بە لیستی ژمارە 183 بەشداریی ئەو هەڵبژاردنە دەکات.
نهسرین مزووری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.