هونەرمەندی دەرهێنەر و ڕاگەیاندنکاری گەنجی کورد " ئیدریس عه‌بدی " كۆتایی به كاری وێنه‌گرتنی كورته فیلمی دیكۆمێنتاریی " ئاره‌زوو " هێنا .
عه‌بدی ئاشكرایده‌كات ، کورتە فیلمی ئارەزوو، چیرۆکی ژنە پێشمەرگەیەكه به ناوی " ئارەزوو رەزەوەی " لە چیاکانی کوردستان کاری پزیشکی دەکات و ڕۆژانە سەردانی بنکەکانی پێشمەرگە دەکات و نەخۆشی و برینی پێشمەرگەکان چارەسەر دەکات ، وتیشی ئەو ژنە پێشمەرگە جگە لە خزمەتکردن بە پێشمەرگە لەو ناوچە سەردانی خەڵکی گوندەکانیش دەکات و ئەوانیش خزمەتی پزیشکی بەوانیش دەکات .
ستافی بەرهەمهێنەری ئەم کورتە فیلمە دیکیۆمێنتارییە بریتین لە هه‌ر یه‌ك له " وێنەگر چیا حەسەنی، دەنگ هەڵگر فەردین خوداکەرەمیان، یاریدەدەری دەرهێنەر هێرش ڕەهنەوەرد، فۆتۆگرافەران، پەرویز وەلی‌زادە و فواد مەنسووری " .
گه‌نجه سینه‌ماكاری كورد " ئیدریس عه‌بدی " له شاری مه‌ریوان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه و به‌شی سینه‌مای له زانكۆی تاران ته‌واو كردووه و ژماره‌یه‌ك كورته فیلمی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێناوه و لە چەندین فێستیڤاڵی نێونەتەوەییش بەشداری کردووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.