Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 08:15

به‌وێنه‌ ... له‌پارێزگای سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان یادی ساڵڕۆژى ڕیفراندۆم کرایه‌وه‌

بۆ هه‌میشه‌ له‌مێژووی كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (156 وشە)
100%


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22 ى ئه‌یلولی 2018  له‌شاری سنه‌ی ڕۆژ هه‌ڵاتى كوردستان گه‌نجانى كورد به‌دروشمى ساڵڕۆژى ڕیفراندۆم پیرۆز بێت  چه‌ند وێنه‌یه‌كیان به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌ . 

وێنه‌كان به‌شێكیان ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتوون كه‌تێیدا گه‌نجانى كورد  پێش وه‌خته‌ پاڵپشت و پیرۆزبایی ساڵڕۆژى ئه‌و ڕۆژه‌ پیرۆز ده‌كه‌ن كه‌تێكڕای كوردستانیان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان به‌ڵێیان ووت به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ، به‌ڵێ بۆ ئازادیمان 

وێنه‌كانی گه‌نجانى كورد له‌پارێزگای سنه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌نهێنی گیراون و ئه‌و چاڵاكیه‌یان ئه‌نجامداوه‌ كه‌تێیدا خۆشحاڵی خۆیان به‌ساڵڕۆژی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌رده‌بڕن  كه‌بۆ هه‌میشه‌ له‌مێژووی كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌

له‌ 25 ى ئه‌یلولی 2017  هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی چووه‌ سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگدان به‌ڕێژه‌ى %93 به‌ڵێى ووت بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان 

به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ریفراندۆمی كوردستان له‌پێناو سه‌ربه‌خۆی گه‌لی كورد به‌ڕابه‌رایه‌تى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى به‌ڕێوه‌چوو كه‌تێیدا سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێنا به‌و ڕێژه‌ زۆره‌ى ده‌نگه‌ى كوردستانیان كه‌به‌ڵێ یان ووت سه‌ربه‌خۆی تاكه‌ ڕێگایه‌ له‌به‌رده‌ممان تا بتوانین به‌ئازادی بژین و خاك و هاوڵاتیمان تێیدا پارێزراو بێت و بگه‌ین به‌سه‌ رجه‌م مافه‌كانی گه‌لی كوردستان

111

شوان عزيز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.