Erbil 9°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 23:48

یه‌کێک له‌ پاڵپشته‌ سه‌ره‌کییه‌کانی حزبوڵڵای لوبنان له‌ به‌رازیل ده‌ستگیرکرا

له‌ بواری دارایی پشتگیریی زۆر ئه‌م گروپه‌ی كردووه‌
یه‌كێك له‌ پاڵپشته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی حزبوڵڵای لوبنان له‌ به‌رازیل ده‌ستگیركرا
کوردستان TV
100%

پۆلیسی به‌ڕازیل رایگه‌یاندووه‌ یه‌كێك له‌ پاڵپشته‌كانی حزبوڵڵای لوبنانی ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ له‌ بواری دارایی پشتگیریی زۆر ئه‌م گروپه‌ی كردووه‌.

پۆلیسی به‌ڕازیل رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌سه‌د ئه‌حمه‌د به‌ره‌كه‌تی له‌ ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاریی سنووریی سه‌ر سنووری نێوان به‌ڕازیل و پاڕاگوای و ئه‌رژه‌نیتن ده‌ستگیر كردووه‌.

ناوبراو له‌لایه‌ن حكومه‌تی پاڕاگوای به‌ تۆمه‌تی ساخته‌كردنی پێناسه‌ داواكراو بووه‌ و پێشتریش به‌ هۆی نه‌دانی باج به‌ حكومه‌ت 6 ساڵ زیندانیكرابوو.

حكومه‌تی ئه‌رژه‌نتینیش ئه‌م پاڵپشتیكاره‌ی حزبوڵڵای لوبنانی به‌ تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی دراو تۆمه‌تبار كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ ناوبراو له‌ ناوچه‌ی سنووریی نێوان به‌ڕازیل و ئه‌رژه‌نتین له‌ رێگه‌ی كازینۆیه‌ك 10 ملیۆن دۆلار پاره‌ی بۆ حزبوڵڵا سپیكردووه‌ته‌وه‌.

حكومه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ماوه‌یه‌كی زۆره‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ حزبوڵڵا له‌ سێكوچكه‌ی سنووریی نێوان پاڕاگوای و به‌ڕازیل و ئه‌رژه‌نتین به‌شێوه‌ی نایاسایی خه‌ریكی چالاكیی داراییه‌ له‌ به‌رژه‌ه‌ندیی خۆی.

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا  ناوی ئه‌سه‌د ئه‌حمه‌د به‌ره‌كه‌تی وه‌ك تیرۆریستێكی جیهانیی ناوزه‌د كردووه‌ و ناوی ئه‌و له‌ ساڵی 2006ـه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ناو لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و سێكوچكه‌ سنوورییه‌ پاڵپشتیی دارایی حزبوڵڵای لوبنان ده‌كه‌ن.

تا ئێستا دیارنییه‌ كه‌ ئه‌و داواكراوه‌ راده‌ستی پاڕاگوای ده‌كرێت یان حكومه‌تی به‌ڕازیل راسته‌وخۆ ئه‌و ده‌دات به‌ده‌ستی دادگا.

 

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.