به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژاردن ده‌كات له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌ت به هاووڵاتیان .
له كۆبوونه‌یه‌كدا ئه‌حمه‌د كانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ كارگێڕانی لق و كادیرانی ئیداریه‌كانی شاری هه‌ولێر باسی له گرینگی هه‌ڵبژاردنی سی مانگی كرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌و پڕۆسه‌یه له بارودۆخێكی هه‌ستیاری ناوچه‌كه و عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و به پێویستی زانی گه‌لی كوردستان و هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان به ڕوحێكی ته‌بایی و یه‌كریزی نیشتیمانپه‌روه‌ری به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكه‌ن و نمونه‌یه‌كی دیموكراسی نیشانی هه‌موو جیهان بده‌ن .
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رپرسی لقی دوو داوای كرد دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانی حكومه‌ت و حزب هه‌ماهه‌نگی پتر بكه‌ن له پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیان و حزب ببێته پردێكی په‌یوه‌ندی به‌هێز له نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانیان .
شیاوی ئاماژه‌پێدانه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 ئه‌م مانگه ئه‌حمه‌د كانی داوای له هاووڵاتیان كرد به گڕوتینه‌وه به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه بكه‌ن و ده‌نگ به پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.