Erbil 13°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 18:18

هه‌موو ئه‌وه‌ی کەپێویسته‌ له‌سه‌ر وه‌رزی پایز بیزانیت

وه‌رزی پاییز به‌ 21ی مانگی ساڵی زاینی ده‌پێون، ئه‌مه‌ شتێكی هه‌ڵه‌یه‌
کوردستان TV
100%

هه‌رچه‌نده‌ زۆر كه‌س وه‌رزی پاییز به‌ 21ی مانگی ساڵی زاینی ده‌پێون، ئه‌مه‌ شتێكی هه‌ڵه‌یه‌، حساباتی كوردی په‌یوه‌ندی به‌ مانگه‌ كوردییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، نه‌ك مانگی زاینی و كۆچی.

21ی ئه‌یلوول به‌رانبه‌ره‌ به‌ 30ی گه‌لاوێژ. 22ی ئه‌یلوولیش به‌رانبه‌ره‌ به‌ 31ی گه‌لاوێژ. 23ی ئه‌یلوول به‌رانبه‌ره‌ به‌ 1ی ڕه‌زبه‌ر.

1ی ڕه‌زبه‌ر سه‌ره‌تای وه‌رزی پاییزه‌، مانگی كوردی شه‌ش مانگی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ 30 ڕۆژه‌ و شه‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش 31، ئه‌ڵبه‌ت یه‌ك مانگ كه‌ مانگی ڕه‌شه‌مێیه‌ و كۆتا مانگی ساڵی كوردییه‌ 30 ڕۆژه‌ و وه‌ك مانگی شوبات ئه‌ویش ڕۆژێك كه‌م و زیاد ده‌كات، واته‌ ئه‌وكاته‌ی شوبات ده‌بێته‌ 28 رۆژ، ڕه‌شه‌مێ ده‌بێته‌ 29 ڕۆژ. ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ره‌تای وه‌رزه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ نه‌بێت به‌ هه‌موو 21ی مانگێك و گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت.

بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو كوردێك زۆر شاره‌زایی له‌ هه‌مووشتێكی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانه‌كه‌ی هه‌بێت و كارێكی هێنده‌ش ئه‌سته‌م نییه‌.

به‌م بۆنه‌وه‌وه‌ فه‌رموون ئێوه‌و گۆرانی (پایز پایز ) به‌ده‌نگی نه‌جمه‌دینی غوڵامی له‌ شعره‌ به‌ پێزه‌كه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی كورد گۆران.

 

 

سه‌رچاوه‌/ په‌یام

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.