Erbil 13°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 18:11

ئه‌مه‌ریکا: ئێران له‌ عێراق چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌کی بۆ مه‌شق و راهێنانی میلیشیاکان دامه‌زراندووه‌

كه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ بۆ تێكدانی سه‌قامگیری عێراق دروست ده‌كات
کوردستان TV
100%

نیكی هالێی نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، كه‌ ئێران سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ی تێكداوه‌ و له‌ عێراق سه‌ربازگه‌ی بۆ مه‌شق و راهێنانی میلیشیاكانی دامه‌زراندووه‌.

نیكی هالێی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند ، كه‌ ئێران هه‌وڵ ده‌دات به‌ به‌كارهێنانی ئایین و پڕچه‌ك كردنی میلیشیاكان سه‌قامگیریی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ره‌و خراپتر ببات و بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ بۆ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.

نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌ گوتیشی" رژێمی ئێران پشتگیریی له‌ دیكتاتۆره‌كان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دژی خه‌ڵكه‌كه‌یان له‌ گازی كیمیایی سود وه‌گرتن و سه‌ركوتیان بكه‌ن و هه‌روه‌ها موشه‌ك و چه‌كى داوه‌ته‌وه‌ تیرۆریستانی ده‌ره‌كی و له‌ دژی به‌رژوه‌ندی و سیاسه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش چالاكییان ئه‌نجامداوه‌".
 
هالێی راشیگه‌یاند، كه‌ ئێران له‌ عێراق چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌كی بۆ مه‌شق و راهێنانی میلیشیاكان دامه‌زراندووه‌ و به‌ ئاره‌زووی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌ به‌كار ده‌هێنێت، كه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ بۆ تێكدانی سه‌قامگیری عێراق دروست ده‌كات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.