Erbil 15°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 15:31

حزبوڵڵای لوبنان: موشه‌کی سمارت و پێشکه‌وتوومان له‌به‌ر ده‌ستدایه‌

چیتر گرنگ نیه‌ ئیسرائیل چی ده‌كات و چۆن هه‌وڵ ده‌دات رێگه‌كانی ده‌ستگه‌یشتنی ئێمه‌ بۆ‌ پاڵپشتیه‌كانمان بپچڕێنێت
حزبوڵڵای لوبنان: موشه‌كی سمارت و پێشكه‌وتوومان له‌به‌ر ده‌ستدایه‌
کوردستان TV
100%

حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا سه‌رۆكی حزبوڵڵای لوبنان له ‌میانی رێوڕه‌سمی رۆژی عاشوڕا بۆ لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی گوتی: وێڕای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌ لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌رمان بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له‌ ده‌ست گه‌یشتنمان به‌ چه‌كی قورس و پێشكه‌وتوو، هاوكات رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ ئێمه‌ موشه‌كی سمارت و پێشكه‌وتوومان له‌به‌ر ده‌ستدایه‌، هه‌رچه‌ند ناوبراو هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی بۆ ئه‌و قسانه‌ نه‌خسته‌ڕوو. 

حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا هه‌ر‌وه‌ها گوتی: چیتر گرنگ نیه‌ كه‌ ئیسرائیل چی ده‌كات و چۆن هه‌وڵ ده‌دات رێگه‌كانی ده‌ستگه‌یشتنی ئێمه‌ بۆ‌ پاڵپشتیه‌كانمان بپچڕێنێت، چونكه‌ ئیتر حزبوڵڵای لوبنان موشه‌كی سمارت و له‌یزه‌ری له‌به‌رده‌ستدایه‌. 

دیاره‌ به‌رده‌وام ئیسرائیل رایگه‌یاندووه‌ كه‌ حزبوڵڵای لوبنان هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر خاكی ئیسرائیل و ئێرانی به‌ پاڵپشتیكاری ئه‌و حزبه‌ تۆمه‌تبار كردووه‌. 

هاوكات حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا سه‌رۆكی ئه‌و حزبه‌ش ئه‌و راستییه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌ و له‌ زۆبه‌ی لێدوان و گوتاره‌كانیدا به‌ روونی پشتڕاستی كردۆته‌وه كه حزبه‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی دارایی و سه‌ربازی ده‌كرێت‌. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.