Erbil 15°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 15:32

ئەنجامی راپرسییەک: پارتی یەکەم، ده‌بێت

بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%

سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتی دیموكراتی كوردستان راپرسییەكی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامداوە. بەپێی راپرسییەکە پارتی لە %41ـی دەنگەكان و یەکێتی لە 18% دەنگەکان بەدەستدەهێنێت.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ش، پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌دا 41ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست دێنێت و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌دا 18و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌دا 10 و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ سه‌دا 9 و كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌دا 3 و به‌ره‌ی ئیسلاح سه‌دا 6 و ھاوپه‌یمانی ئه‌گه‌ر به‌شداری بكات سه‌دا ٦ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست دێنێت.

مه‌كته‌بی توێژینه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان راپرسییه‌كی سه‌باره‌ت به‌ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ راپرسییه‌كه‌ له‌ ھه‌ر چوار پارێزگا و 13 قه‌زای ھه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دراوه‌ و سێ‌ ھه‌زار و 100 فۆرم دابه‌ش كراون و له‌و ژماره‌یه‌ سێ‌ ھه‌زار فۆڕمیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێه‌ی‌ راپرسییه‌كه‌ سه‌دا 68ی خه‌ڵك به‌شداری پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان ده‌كه‌ن و سه‌دا 14ش تا ئێستا خۆیان یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه‌ و سه‌دا 18یش بڕیاریان داوه‌ به‌شداریی ده‌نگدان نه‌كه‌ن.

مه‌كته‌بی توێژینه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ راپرسییه‌كه‌ی له‌ رێگه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌رونناسانی كوردستان ئه‌نجام داوه‌.

شایه‌نی باسه‌ 30ی ئه‌م مانگه‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.