سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان تی ڤى راگەیاند" كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر لیوا فازڵ بەرواری، فەرماندەی فرقەی زێڕینی عێراق به‌هۆى جه‌لته‌ى دله‌وه کۆچی دواییکردو ئێستاش تەرمی فازڵ بەرواری لە پزیشکی دادی هەولێرەو دواى ئه‌نجامدانى پشكنینی پزیشكى ته‌رمه‌كه‌ى به‌ره‌و دهۆك به‌رێ ده‌كرێت و له مه‌راسیمێكى شایسته‌دا به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى حكومى و حیزبی و سه‌ربازى و دوست و خزمانى به‌خاك ده‌سپێردرێت.
فازل جەمیل بەرواری لە ساڵی 1966 لە دهۆک لە دایکبووەو ماوه‌ى چه‌ند سال فەرماندەى فرقه‌ى ئاڵتونی سوپای عێراق بووەو لە شەڕى دژى تیرۆریستانى داعش، ناوبراو کاریگەری به‌رچاوى هەبووە و چه‌ندین ناوچه‌ى عێراقى له چنگى تیرۆریستانى داعش رزگاركردو فرقه‌ى ئاڵتونی به‌شداریه‌كى كاراى هه‌بوو له رزگاركردنى مووسل و زۆربه‌ى ناوچه‌كانى تر‌ى عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.