له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ڕاپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێـت ، له ڕووداووی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 20 9 ى 2018 له گوندی جه‌لكان و مه‌مكان له سنوری قه‌زای پشده‌ر له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخه‌كه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا كارمه‌ندێكی پۆلیس شه‌هید بوو ، پۆلیسێكی دیكه‌ش بریندار بوو
لە شەوی رابردووەوە له‌سه‌ر کێشەی زەوی و زار و موڵکایەتی گرژى وئاڵۆزى کەوتووەتە نێوان دانیشتوانی هەردوو گوندی مەمکان و جەلکانە لە سنوری ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئەمڕۆ جارێکی دیکە شەڕ سەری هەڵداوەتەوە.
شەڕەکە لە درەنگانێکی شەوی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە و هەر لە شەودا بەهۆیەوە کەسێک لە گوندی مەمکان کوژراوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.