هێمن هه‌ورامی كاندیدی ژماره 1 و سه‌رۆكى لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارتی له‌سنوری لقى دوو ڕایگه‌یاند ، ئومێدی سه‌ركه‌وتنى گه‌وره لهنیگاكانتان ده‌بینین ، وه‌ك جه‌نابی سه‌رۆك بارزانى فه‌رمووی ئێمه به‌ڵێنى ڕاستگۆیتان پێده‌ده‌ین ، به‌ڵێنی بێ كردارتان پێناده‌ین ، هه‌ر100 كاندیده‌كه‌ى پارتى به‌ڵێنى ڕاستگۆیی ئه‌وه‌تان پێده‌ده‌ین دروشمێك به‌رز نه‌كه‌ینه‌وه كه‌پێمان جێ به‌جێ نه‌كرێت
هه‌ورامی ڕاشیگه‌یاند پارتی به‌رنامه‌ى لیستى 183 له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنى ستراتیژی ڕزگاری نیشتیمانى و ناسنامه و مافی چاره‌نووس بنیات ناوه .
له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنى سه‌قامگیری و ئارامی ، ڕیفۆرمی كارگێڕی و دادپه‌روه‌ری داڕێژراوه
هه‌ورامى لهبهشێكى دیكه‌ى وته‌كانى بۆ ئاماده‌بووان ڕایگه‌یاند ، خەڵکی تر لە حیزبەکانی تر ئەوانەی بە نەستەلەکانی جادەکانی ئەوروپا و ئەمریکا گەورەکراون خۆیان لە پەرلەمانتاری و کاری پەرلەمانی بە گەورەتر دەزانن بۆیە راستگۆنین لەگەڵ ئەوەی داوای دەنگ لە خەڵک دەکەن چونکە ئەوان لە پەرلەمان نامێنن و فریوتان دەدەن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.