سهرۆك مهسعود بارزانى لهكۆبوونهوهی لەگەڵ کەسایەتی و نوێنەرانی پێکهاتەکان و چین وتوێژەکانی شاری هەولێر ڕایگهیاند لهههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان پشتیوان بە گەلەکەمان، پارتی سەرکەوتنی گەورە وەدەست دەهێنێت و بەو سەرکەوتنەش حکوومەتێکی بەهێز و تۆکمە دێتەکایەوە کە بتوانێ چاکسازیی ڕیشەیی لە هەموو بوارەكانی ژیانی سیاسی و ئابووری و ئیداریی هەرێمی كوردستان بكات.
سەرۆک بارزانی ڕاشیگهیاند ، پارتی بەڵێنی بێ کردەوە نادات، ئێمە خاوەن ئامانجێکی ستراتیژیین و بەپێی سیاسەتی ڕۆژ هەڵوێست ناگۆڕین و هیچ پاشەکشەیەکیش لەو ئامانجە ستراتیژییە ناکەین. هەر کەس و لایەنێکیش ئامانجی ستراتیژی هەبێت دەبێ ئامادە بێت گیانی خۆی لەپێناویدا بەخت بکات، بۆیە پارتی هەمیشە لەپێناو پاراستن و بەختەوەریی گەلەکەماندا خۆی بەخت دەکات.
لهبهشێكى دیكهى ووتهكانى سەرۆک بارزانی بۆ ئامادهبووان لەگهڵ کەسایەتی و نوێنەرانی پێکهاتەکان و چین وتوێژەکانی شاری هەولێر ڕایگهیاند دڵنیایی بە ئامادەبووان و خەڵکی کوردستان بەخشی و ڕایگەیاند: بڕوای تەواوم هەیە کە گەلەکەمان سەردەکەوێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.