سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ هێرش ده‌كاته سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی و داكۆكیش له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات.
به پێی راگه‌یه‌نراوێك كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری (ئیتیجا پرێس ) كه‌وتووه، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاندووه: له كاتێكدا هێزه نیشتمانییه‌كان ده‌یانه‌وێ ریزه‌كانی عێراق یه‌ك بخه‌نه‌وه و پاڵپشتی له پڕۆسه‌ی سیاسی بكه‌ن، به‌داخه‌وه ده‌بینین هه‌ندێك بڕیاری به به‌په‌له له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی ،سه‌رۆكی كاربه‌ڕێكه‌ری حكومه‌تی عێراقه‌وه ده‌درێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: خراپترین و ترسناكترین بڕیاریش دوورخستنه‌وه‌ی فاڵح فه‌یاز ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بووه، هه‌مووشمان ده‌زانین كه بڕیاره‌كه پاڵنه‌ری كه‌سێتی بووه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ ده‌شڵێت: ده‌ست بردن بۆ ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵه‌یه‌كه لێخۆشبوونی بۆ نییه، چونكه هه‌موومان ده‌زانین كه ده‌سته‌كه ده‌زگایه‌كی حكومییه‌و عێراقی له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش پاراستووه.
ئاماهكردنی / رزگار
سه‌رچاوه / الاتجاه برس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.