له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ڕاپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت ، داوا لە لایەنگرانی سەرجەم حزبە سیاسیەکان دەکەین شوێنی گشتی و تابلۆ و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بەکار مەهێنن بۆ ڕیکلامی حیزبی و سەلامەتی گشتی لەبەرچاوبگرن.
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، پۆستەری کاندیدکراوەکانتان و وێنەکانیان لە لەسەر تابلۆ و ڕێنمایی هاتو چۆ هەڵمەواسن. زیان بە هاتوچۆی گشتی مەگەیەنن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ى ڕاگهیاندراوهكهى پۆلیس كه‌ئاراسته‌ى لایه‌نه‌كانى كردووه ، دیواری شەقامەکان بەرتەنگ و تەسک مەکەنەوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی هاتوچۆ زیانی پێنەگات و ڕوداوی نەخوازراو ڕونەدات.
پێویستە لەسەر هەمووان سیستمی گشتی بپارێزین، بۆیە ڕێگای گشی و شوێنی گشتی بەکار مەهێنن بۆ گردبونەوەی هەوادارانتان لەم شوێنانە تاکو سیستم و یاسا پارێزراوبن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.