سه‌رۆكی وڵاتی ڤه‌نزوێلا له وتاره‌كانیدا هه‌رده‌م خۆی له ریزی چینه هه‌ژاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی داده‌نا، به‌ڵام سه‌ردانی بۆ چێشتخانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی شێف (نوسره‌ت گوكشیه) له شاری ئه‌سته‌مبۆڵ، كاردانه‌وه‌ی هاووڵاتییه هه‌ژاره‌كانی وڵاتی ڤه‌نزوێلا دروست كردووه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كانی ڤه‌نزوێلا، گرته ڤیدیۆكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌یان (نیكۆلای مادورو) هه‌رایه‌كی زۆری دروست كردووه و له‌لایه‌ن چالاكوانه ڤهنزوێلییهكانهوه، تونترین هێرش كرایه سه‌ر نیكولاس مادورو.
چالاكوانان نووسیویانه، كاتێكدا خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی له به‌ر هه‌ژاری ده‌ناڵێن، ئه‌ویش ده‌چێته چێشتخانه‌یه‌كی گرانبه‌ها.
شایانی باسه ئه‌م گرته ڤیدیۆ له‌لایه‌ن شێف نوسره‌ت گوكشیه، بڵاو كرایه‌وه، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا له گرته ڤیدیۆكه جگه‌ره‌یه‌كی گران به‌ها ده‌كێشت و، له گه‌ڵ خانمی یه‌كه‌می وڵاته‌كه‌ی دانیشتووه.
سه‌رچاوه/ بی بی سی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.