هاوپه‌یمانێتى سائیرون، به‌سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در، كه خاوه‌ن زۆرترین ژماره‌ى كورسییه‌كانى په‌رله‌مانه و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتى نه‌سڕ، ڕێككه‌وتنیان بۆ پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى و پێكهێنانى حكوومه‌ت هه‌یه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، عه‌بادى كه‌مترین چانسى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیران.
ڕائید فه‌همى، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانێتى سائیرون، ڕایگه‌یاند: "ده‌ركردنى حه‌یده‌ر عه‌بادى، له ڕیزه‌كانى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی به‌سه‌رۆكایه‌تی نوورى مالیكی، له چانسى عه‌بادى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى حكوومه‌تى داهاتوو، كه‌م ناكاته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه چانسى حه‌یده‌ر عه‌بادى بۆ وه‌رگرتنى ویلایه‌تى دووه‌م، له‌نێو هه‌موو كاندیده‌كانى دیكه بۆ ئه‌و پۆسته، كه‌مترینه، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر پێشتر له حزبى ده‌عوه بكشایه‌ته‌وه، چانسى زیاتر ده‌بوو".
هه‌رچه‌نده زیاتر له چوار مانگ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌ماندا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام تائێستا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌شتوونه‌ته ڕێككه‌وتن بۆ دیاریكردنى كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو، هه‌روه‌ك تائێستاش، لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆككۆمار، ڕێككه‌وتنى كۆتاییان نه‌كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.