Erbil 8°C شەممە 18 کانوونی دووەم 22:06

به‌دبه‌ختى واڵته‌ر سه‌مه‌فۆرد له‌ گۆڕیش به‌رۆکى به‌رنه‌دا

دووچاری چاره‌نووسێكى ره‌ش بووەوە
به‌دبه‌ختى واڵته‌ر سه‌مه‌فۆرد له‌ گۆڕیش به‌رۆكى به‌رنه‌دا
کوردستان TV
100%

ماڵپه‌ڕى (the vintage news)، باسى به‌دبه‌ختى ئه‌و سه‌ربازه‌ به‌ریتانیه‌ى كردووه‌ كه‌ كه‌م كه‌سانێك وه‌ك ئه‌و خاوه‌نى به‌ختێكى خراپ و دووچاری چاره‌نووسێكى ره‌ش ده‌بنه‌وه‌ به‌ درێژایى ژیانیاندا.

واڵته‌ر سه‌مه‌فۆرد (Walter Summerford) سه‌ربازێكى به‌ریتانى بوو له‌ ساڵى 1918 له‌ كاتێكدا خزمه‌تى وڵاته‌كه‌ ده‌كرد و له‌ جه‌نگدا بوو بروسكه‌یه‌ك له‌ واڵته‌رى دا و له‌سه‌ر ماینه‌كه‌ى كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و به‌شى خوارى له‌شى ئیفلیج بوو.

واڵته‌ر سه‌مه‌فۆرد به‌هۆى ئیفلیجه‌كه‌یه‌وه‌ كۆتایى به‌ ماوه‌ى سه‌ربازیه‌كه‌ى دێت و دواجار ره‌وانه‌ى شارى ڤانكوڤه‌رى كه‌نه‌دا ده‌كرێت، دواى شه‌ش ساڵ واته‌ له‌ ساڵى 1924، واڵته‌ر له‌ رۆژێكدا به‌ مه‌به‌ستى راوكردنى ماسى له‌ كه‌نار ده‌ریایه‌ك له‌ژێر دره‌ختێك داده‌نیشێت به‌ڵام ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیرى له‌وه‌ نه‌كردبۆوه‌ چاره‌نووسى چى بۆ شاردۆته‌وه‌ و له‌ پڕا بروسكه‌یه‌ك له‌ دره‌خته‌كه‌ ده‌دات و واڵته‌ر به‌شى راستى به‌ته‌واوى ئیفلیج ده‌بێت. 

واڵته‌ر سه‌مه‌فۆرد دواى دوو ساڵ چاك ده‌بێته‌وه‌ به‌ پێیه‌كانى خۆى بۆ جارێكى تر رێده‌كات، به‌ڵام به‌دبه‌ختى و چاره‌نووسه‌ ره‌شه‌كه‌ى بۆ جارێكى تر دڵخوشى لێ ده‌ڕفێنێت و له‌ گه‌رماى رۆژێكى هاویندا له‌ ساڵى 1930 له‌ یه‌كێك له‌ پاڕكه‌كانى شاردا داده‌نێشێت به‌مه‌به‌ستى پشوودان به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بڕوسكه‌یه‌كى زۆر به‌توانا له‌ واڵته‌ر ده‌دات به‌ ته‌واوى ئیفلیجى ده‌كات دواى دوو ساڵ به‌هۆى سه‌ختى و ئاڵوزگاریه‌ى تووشى بوو له‌ سێیه‌م بروسكه‌ و له‌ ساڵى 1932 گیانى له‌ده‌ستدا. 

واڵته‌ر سه‌مه‌فۆرد له‌ گۆڕستانى ماوتن فیو له‌ شارى ڤانكوڤه‌رى كه‌نه‌دا نێژرا، هه‌روه‌ك زۆرێك له‌ خه‌ڵكان له‌ دواى مردنى كه‌سێك ده‌ڵێن له‌ دواى ژیانى چووه‌ دونیایه‌كى تر بۆخۆى ئاسووده‌ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان چاره‌نووسى ره‌شى واڵته‌ر نه‌ك دواى 6 ساڵ به‌ڵكو زووتر و له‌ دواى چوار ساڵ له‌ 1936 بروسكێك له‌ گۆڕه‌كه‌ى واڵته‌ر سه‌مه‌فۆرد ده‌دات و گۆڕه‌كه‌ى خاپوور ده‌كات. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.