له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت لەناوچەی تانجەرۆ برێكی زۆر دەرمانی قەدەغەكراوی دەست بەسەردا گیراو لەناوبرا.
د.حەسەن رەمەزان سەرۆكی لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان رایگەیاند ، دوای وەرگرتنی بریاری كۆتایی دادگا و بە هاوبەشی لیژنەی پێكهاتوو لە تەندروستی سلێمانی و دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی و فەرماندەی یەكی پاسەوانی سنور، بڕی (190) كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری حەپی تراماڵی قەدەغەكراو لەناوبرا، چونكە نابێت هاوڵاتیان بە ئاسانی مامەڵەی پێوە بكەن و بەكاری بهێنن بەپێی یاسا ڕێگەپێدراو نی یە.
سه‌رچاوه - ته‌ندروستى سلێمانى
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.