Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 15:18

سلێمانی ... به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن بڕێکی زۆر نۆکی ڕه‌نو له‌ناوده‌برێت

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر نۆكی له‌ كیسنراودا ده‌گرن و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت.

به‌روار محمد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌هۆی خراپبون و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه هاوبه‌شه‌كان‌ له‌‌ كۆگایه‌كی شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له‌سه‌د كارتۆن نۆكی له‌ كیس نراودا گرتووه‌‌.

وتی؛ رۆژانه‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانی بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زار و پسپۆڕه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ پشكنین بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ ده‌كرێت له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت، له‌ هه‌بونی خۆراك و ماده‌ی خراپ و به‌سه‌رچودا شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی سزاده‌كرێته‌وه‌.‌

وتیشی؛ نۆكه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ له‌جۆری (رنو)ه، بڕه‌كه‌ی حه‌وت سه‌د و 70 كیلۆگرامه كه‌به‌هۆی هه‌ڵهێنانی مێشوله‌وه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیه‌‌.‌‌

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوده‌برێت.‌


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.