ئومێد خۆشناو كاندیدی ژماره 50 له‌لیستى 183 ى پارتى دیمو‌كراتى له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ،چه‌ند ڕۆژێکه له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن قوباد تاڵه‌بانی وه‌ک ئه‌وه‌ی داهێنان بکات،ده‌یه‌وێ به‌زمانی پلکی قسه‌بکات.
هه‌روه‌ها ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌تازه‌ترین داهێنان،ئه‌و جێگر سه‌رۆک حکومه‌ته‌ی به پشکه بنه‌ماڵه‌یی وه‌ریگرتوه،ده‌ڵێ من ده‌زانم له هه‌ولێر کێشه‌ی ئاو هه‌یه کێشه‌ی کاره‌با هه‌یه.!
منیش وه‌ک کوڕێکی هه‌ولێر ده‌ڵێم،ڕاسته له‌هه‌ولێر کێشه‌ی ئاو وکاره‌با هه‌یه،به‌ڵام له هه‌ولێر کێشه‌ی فره کێخوایی و بێساحێبی ومافیاو جوێن و فرت و فێڵ و قۆڵبرین نیه‌و نابێ،چونکه هه‌ولێر خودانی هه‌یه خودان.
ده‌قى نووسینهكهى ئومێد خۆشناو :
قوباد تاڵه‌بانی ئه‌رێ ده‌زانی؟.
چه‌ند ڕۆژێکه له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن قوباد تاڵه‌بانی وه‌ک ئه‌وه‌ی داهێنان بکات،ده‌یه‌وێ به‌زمانی پلکی قسه‌بکات.
له‌تازه‌ترین داهێنان،ئه‌و جێگر سه‌رۆک حکومه‌ته‌ی به پشکه بنه‌ماڵه‌یی وه‌ریگرتوه،ده‌ڵێ من ده‌زانم له هه‌ولێر کێشه‌ی ئاو هه‌یه کێشه‌ی کاره‌با هه‌یه.!
منیش وه‌ک کوڕێکی هه‌ولێر ده‌ڵێم،ڕاسته له‌هه‌ولێر کێشه‌ی ئاو وکاره‌با هه‌یه،به‌ڵام له هه‌ولێر کێشه‌ی فره کێخوایی و بێساحێبی ومافیاو جوێن و فرت و فێڵ و قۆڵبرین نیه‌و نابێ،چونکه هه‌ولێر خودانی هه‌یه خودان.
کاک قوباد ده‌زانم ئه‌وکاته‌ی تۆ لهکهیف و سه‌فای وڵاتان بووی و له‌نازو نیعمه‌تی خۆشیه‌کانی ئه‌وروپا وئه‌مریکا بووی،ساڵ ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان بوو،حزبه‌که‌ی تۆ هه‌ولێری داگیرکردبوو،جڕو جامشتهکانی چه‌قۆ وه‌شێنی حزبه‌که‌ت،له هه‌ولێر کلیان له‌چاوان ده‌دزی کل!.
ئه‌گه‌ر تۆش زانیاریت نیه،فه‌رموو بڕۆ له‌هه‌ر شه‌قامێک و کۆڵانێکی هه‌ولێر پرسیاربکه،ئه‌وسا که وه‌ڵامه‌که‌ت وه‌رگرت تێده‌گه‌ی له هه‌ولێر چی گوزه‌راوه‌و پاش ئازادکردنی هه‌ولێریش هه‌ولێر به‌کوێ گه‌یشت.
ئیتر واباشه بۆ چه‌ند ده‌نگێک به‌قسه‌مان نه‌هێنی،ئه‌گینا بهقسهبێین،تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووش قسه‌مان خڵاس نابێ،ئه‌وکات قه‌یسه‌ریت لێده‌که‌ین بهکونهمشک و که‌س به هانات ناێت.!
که‌وابێت ده‌ست به کڵاوی خۆت بگره با بانه‌یبات،بیریشت دێنمه‌وه،زۆری له‌تۆ زاناتر له ئاشووب و خیانه‌ت و چی و چی هاتن،له‌به‌رامبه‌ر ئێمه بایان هه‌ڵکرد،که‌چی ڕه‌شه‌بایان دووریه‌وه.
بۆ تۆ باشه بێده‌نگ بیت!...
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.