بڕیار وایه ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا سزای دارایی به‌سه‌ر دوو گرووپی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بسه‌پێنێ.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یمانگای واشنتن بۆ سیاسه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئاشكرای كردووه، بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا كۆببێته‌وه‌و سزای دارایی به‌سه‌ر هه‌ردوو گرووپی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق و بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با بسه‌پێنێ.
په‌یمانگای واشنتن له راپۆرته‌كه‌یدا ئه‌مه‌شی خستۆته روو كه كورسییه‌كانی گرووپی عه‌سائیب له كورسییه‌كه‌وه بۆ پانزه كورسی له‌نێو په‌رله‌مانی عێراق زیادی كردووه، بۆیه سزادانی ئه‌م گرووپه ده‌بێته رێگر له‌وه‌ی رۆَڵێكی گه‌وره له نێو حكومه‌تی داهاتووی عێراق ببینێ.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه سزاكه وا ده‌كات هه‌ردوو گرووپی ناوبراو ریزه‌كانیان رێك بخه‌نه‌وه و ببنه رێگر له‌به‌رده‌م پلانه‌كانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، چونكه‌ی سه‌ركرده‌كانی نێو ئه‌م دوو گرووپه په‌یوه‌ندییه‌كانی باشییان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه/ سۆمه‌ر نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.