Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 15:11

ئافرەتان: بە شانازییەوە دەنگمان بۆ پارتییە

پشتگیری‮ ‬لە لیستی‮ ‬ژمارە‮ ‬183‬دەكەن
کوردستان TV
#7
100%


پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی ١٨٣ لە ژێر دروشمی (بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز)دا دەستی بە بانگەشە کردووە و لە بەرنامەی تایبەت بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی دۆخی خەڵکی کوردستان باشتر بێت.
 
له‌م باره‌یه‌وه‌، ئافرەتان پشتگیری‮ ‬لە لیستی‮ ‬ژمارە ‮ ‬183ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن رایانگه‌یاند: دەنگدانمان بە پارتی‮ ‬چەند هۆكارێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬هەیە سەرەتا پابەندبونێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬و ئەخلاقی‮ ‬و ئایینیە‮. ‬پارتی‮ ‬حزبی‮ ‬دەستكەوت و بەرگری‮ ‬و ماف و ئازادییەكانە.

فەزیلە شۆڕش بەرپرسی‮ ‬ئۆفیسی‮ ‬ئەوروپای‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان رایگه‌یاند: هەڵبژاردن متمانەو هێزو تیڕوانینێكی‮ ‬قوڵەو رێگەیەكی‮ ‬راستەوخۆیە بۆ پێشخستنی‮ ‬وڵات بەرەوەو ئایندەیەكی‮ ‬گەشتر،‮ ‬هاوڵاتیان لەرێگەی‮ ‬هەڵبژاردنەوە نوێنەرو زمانحاڵی‮ ‬خۆیان لە حزبە سیاسییەكان بۆ پەرلەمان هەڵبژێرن بۆ دارشتنی‮ ‬ئەو‮ ‬یاسایانە كە هەموو مافەكان لە وڵات پارێزراو بێت و رێگەپیشاندەری‮ ‬هاوڵاتیان بێت لە كارەكانی‮ ‬سەرشان و مافەكان تا مرۆڤ لە وڵاتێكدا بژیت كە‮ ‬یاسا سەروەر بیت تێیدا‮. ‬سووربونی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بۆ ئەنجامدانی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان لە كات و وادەی‮ ‬خۆی‮ ‬و پێداگری‮ ‬بۆ ئەنجامدانی‮ ‬هەڵبژاردن رێزگرتنە لە دەنگ و متمانەی‮ ‬كوردستانییەكان‮.

هاوژین هەولێری‮ ‬لە لێدوانێك گوتی‮: ‬دەنگدانم بە پارتی‮ ‬چەند هۆكارێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬هەیە سەرەتا پابەندبونێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬و ئەخلاقی‮ ‬و ئایینیە‮. ‬پارتی‮ ‬حزبی‮ ‬دەستكەوت و بەرگری‮ ‬و ماف و ئازادییەكانە‮. ‬مێژوو سەلماندوویەتی‮ ‬پارتی‮ ‬شكۆو كەرامەتی‮ ‬گەلانی‮ ‬كوردستانە بە بێ جیاوازی‮ ‬زمان و كلتورو ئایین و مەزهەب،‮ ‬هەروەها حزبێكی‮ ‬تەواو كوردی‮ ‬و كودستانییەو بۆ هیچ دەستكەوتێكی‮ ‬شەخسی‮ ‬و حزبی‮ ‬لەژێر هیچ فشارێكی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و دەرەكیدا سازشی‮ ‬لەسەر مافەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان نەكردووە‮. ‬

پەروا ئەمجەد كچە پێشمەرگە و باوكی‮ ‬لە سەنگەری‮ ‬بەرگرییە و ئەو‮ ‬یش بە خۆشحاڵییەوە لە بارەی‮ ‬دەنگدانی‮ ‬بۆ لیستی‮ ‬ژمارە ‮ ‬183ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬‮ ‬من وەك كچە پێشمەرگەیەك كە‮ ‬32‮ ‬ساڵە لە بنەماڵەیكی‮ ‬پارتین بو پارتی‮ ‬هەین بۆ پارتیش ئەبین‮. ‬من تەمەنم‮ ‬23‮ ‬ساڵە ل وەتەی‮ ‬فامم كردوو پاڵپشتیم لە حزبەكەم كردووە‮. ‬

لە كۆتایدا دێكان عەلی‮ ‬لەو بارەیەوە گوتی‮:‬‮ ‬من وەك ئافرەتیك بۆیە دەنگم بۆ پارتییە چونكە هەر لە سەرەتای‮ ‬دروستبوونی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كورستان لەساڵی‮ ‬1946‮ ‬هەموو هەوڵ و تێكۆشانی‮ ‬بۆ دەستەبەركردنی‮ ‬مافە رەواكانی‮ ‬گەلەكەمان بووە‮. ‬مێژوو شاهیدە شۆڕشەكانی‮ ‬ئەیلول و گوڵان‮ ‬گەورەترین داستان و شانازی‮ ‬پارتییمانن‮. ‬هەر لە سەرەتای‮ ‬دروستبوونیەوە ئامانجی‮ ‬تاقانەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كردووەتە پاكێجی‮ ‬كارەكانی‮. ‬ریفراندۆمی‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلول و هەوڵەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەریدەخات كە هەوڵی‮ ‬جیدی‮ ‬و خەونی‮ ‬تاقانەمان سەربەخۆییە،‮ ‬بەڵام بەداخەوە بە هۆی‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر و فرۆشتنی‮ ‬نیوەی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان تا رادەیەك خەونەكەمان كەمێك لە پێگەشتنی‮ ‬دوور كەوتینەوە،‮ ‬بۆیە پێموایە لێرەدا ئەركی‮ ‬پارتی‮ ‬زۆر لە جاران قورستڕە ئەویش لە رێگەی‮ ‬لیستی‮ ‬183و نوێنەرەكانی‮ ‬لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان دەبێت سەنگ و پێگەی‮ ‬وڵاتپارێزی‮ ‬بگەڕێنێتەوە‮.

ئا: تریفه‌ ئازاد ‬

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.