له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخراوی داعش له تورکیا، عه‌بدولخالق كوردی، ئه‌میری سه‌ربازی شنگالی رێكخراوی داعش و كوڕه‌كه‌ی، كه له ته‌له‌عفه‌ر كاریان بۆ رێكخراوه كردووه، ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی قه‌یسه‌ری، كاته‌كانی به‌یانی ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر چه‌ند ناونیشانێكی دیاریكراو له شاره‌كه ئه‌نجامدا.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به‌ناو "ئه‌میری سه‌ربازی شنگال"ی رێكخراوه‌كه عه‌بدولخالق كوردی و كوڕه‌كه‌ی مه‌هدی كوردی كه له ته‌له‌عفه‌ر كاری بۆ رێكخراوه كردووه ده‌ستگیركران.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه رێوشوێنەکانی ئاسایش له‌باره‌ی ئه‌و كوڕ و باوكه درێژه‌ی هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.