Erbil 13°C شەممە 18 کانوونی دووەم 12:16

چین و توێژه‌کانی هه‌ولێر پشتیوانی خۆیان بۆ سه‌رخستنی لیستی 183ی پارتی دووپات ده‌که‌نه‌وه‌

له‌ژێر دروشمی بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز
کوردستان TV
#7
100%

له‌ كارنامه‌ی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستاندا به‌ ژماره‌ 183 بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گرنگیدان به‌ هه‌موو چین و توێژه‌كان هاتووه،‌ بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان ببوو‌ژێننه‌وه .

له‌ راپۆرتێكی مه‌یدانی كوردستان تیڤیدا چین و توێژه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌نگی خۆیان بۆ سه‌رخستنی لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌.

هاووڵاتیان ده‌ڵێن: ئێمه‌ له‌م رۆژه‌ به‌ گوروتینه‌وه‌ ده‌چینه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگاندان ده‌نگان بۆ پارتی لیستی 183ه‌ هه‌تا كوردستان به‌هێز بێت ده‌نگمان هه‌ر بۆ پارتیه‌.

ئه‌و كه‌سنانه‌ی كه‌ قسه‌یان كرد داوای له‌ خه‌ڵكی  هه‌موو پارێزگاكانی كوردستان ده‌كه‌ن  سه‌ركه‌وتن بكه‌نه‌ خه‌ڵاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و وه‌ك هه‌ڵبژاردنی رۆژی 2018/5/12 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و زیاتریش به‌شداریی له‌ سه‌رخستنی لیستی پارتیدا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان ئاوه‌دان و پارێزراو بێت.

پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كردووه‌و درووشمی سه‌ره‌كی لیستی 183 (بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز)ـه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.