جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، له‌یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ پارێزگاى به‌سره، ڕایگه‌یاند، سه‌رۆك بارزانى و حكوومه‌ت و گه‌لى كوردستان، پشتیوانى هه‌موو داوا ڕه‌واكانى دانیشتووانى پارێزگاكه ده‌كه‌ن.
نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه د. به‌شیر حه‌داد، له‌سه‌ردانێكیدا له‌گه‌ڵ شاندێكى په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ پارێزگاى به‌سره، ڕایگه‌یاندووه، به‌هه‌وڵى خێرخوازان و دڵسۆزان، به‌سره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخى جارانى خۆى.
بۆ ئاگاداربوون له كێشه‌كانى پارێزگاكه و دۆزینه‌وه‌ى ڕێگاچاره‌ى گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، شاندێكى په‌رله‌مانى عێراق، سه‌ردانى پارێزگاكه‌ى كرد و له گوته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و پارێزگار و ستافى ئیدارى و چه‌ندین كه‌سایه‌تى و ڕیش سپییانى پارێزگاكه، د. به‌شیر حه‌داد، به ئاماده‌بووانى ڕاگه‌یاند: سه‌رۆك بارزانى و نێچێرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و گه‌لى كوردستان، هاوسۆزن له‌گه‌ڵ دانیشتووانى به‌سره و پشتیوانى هه‌موو داوا ڕه‌واكانیان، ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها په‌یامى گه‌لى كوردستانى به دانیشتووانى پارێزگاكه ڕاگه‌یاند و گوتی، هه‌رێمی كوردستان ماڵه‌كانیان كراوه‌یه بۆ خه‌ڵكى به‌سره، گوتیشی: په‌رله‌مانی عێراقیش سووره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانتان.
به‌هۆى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و ئاوى خواردنه‌وه و پشتگوێخستنى نه‌خۆشخانه‌كان و ته‌شه‌نه‌كردنى گه‌نده‌ڵییه‌وه، دانیشتووانى پارێزگاى به‌سره، له‌ناوه‌ڕاستى مانگى ته‌مووزى ڕابردووه‌وه، ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.