Erbil 17°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 20:56

نەجمەدین کەریم: پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پارتی دەبێت

نەجمەدین کەریم: شکۆی کورد لە کەرکووک نەماوە
کوردستان TV
100%

پارێزگاری شەرعیی کەرکووک باسی نوێترین بارودۆخی شارەکەی کرد و ڕایگەیاند، ئەوانەى بوونە هۆی 16ی ئۆکتۆبەر و ڕەوشی ئێستای کەرکووک، لەنێو یەکێتی دان. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پارتی دەبێت.

نەجمەدین کەریم، پارێزگاری شەرعیی کەرکووک کە تا خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، بە باسنیوزی ڕاگەیاند، لە 16ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا، ڕۆژ بە ڕۆژ باری سیاسی و ژیانی خەڵک لە کەرکووک بەرەو خراپتر ڕۆیشتووە، تەنانەت ئەو کەسانەی ھۆی ڕووداوی 16ی ئۆکتۆبەر بوون، لە ناو کوردستان دان بەوەدا دەنێن کە دۆخی کەرکووک خراپە، ھەرچەندە خۆیان دەستیان لەو کارە خراپە ھەبووە.

باسیشی لەوە کرد کە یەکێک لە پەرلەمانتارە تازەکانی کەرکووکی بینیوە، نامەی بۆ سەرۆکی پەرلەمان نووسیوە و تێیدا باسی لەو کارە نادەستووری و نایاساییانە کردووە کە پارێزگاری ناشەرعیی کەرکووک ئەنجامی دەدات، بەڵام لەڕاستیدا ھۆکاری سەرەکی خودی خۆیان بوون، ھۆی ئەوەی کە پارێزگاری شەرعیی کەرکووک لە شارەکە نەمێنێت و پارێزگارێکی دیکە بەوەکالەت دابنرێت کە ئەم ھەموو کارانە دەکرێ، هەر ئەوان بوون“.

نەجمەدین کەریم نەیشاردەوە کە بەهۆی زمانی کوردییەوە، گرووپەکانی حەشدی شەعبی سووکایەتی بە کوردان دەکەن و ڕایگەیاند، منداڵ کە لەم 25 ساڵە لەدایک بووە، تەنیا دەزانن بە کوردی قسە بکەن، بەڵام کە دەچنە خاڵی پشکنینەکان لە کەرکووک و بەکوردی قسە دەکەن، پێیان دەڵێن بۆ بە عەرەبی قسە ناکەن؟ تەنانەت لە ناو شاردا ئەوانەی حەشدی شەعبی و بەتایبەتی تورکمانەکانی حەشدی شەعبین، گاڵتە بە کورد دەکەن، ئەگەر بە عەرەبی یان تورکمانی قسە نەکەن. گوتیشی: ”بە ڕوونی واتای ئەوەیە کە شکۆی کورد لە کەرکووک نەماوە و ھۆکارەکەشی ئەو کەسانەن“.

لەبارەی ئەگەری وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەلایەن یەکێتی و کاندیدەکانی یەکێتییەوە بۆ ئەو پۆستە، نەجمەدین کەریم بە ڕاشکاوانە گوتی" من بڕوای تەواوم ھەیە ئەمجارە سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.