Erbil 17°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 20:59

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکات

بەشیر حەداد سوپاسی سەرۆک بارزانی کردووە
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆک بارزانی، پیرۆزبایی لە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکات و بەپێویستی دەزانێت، ئەو پەیامە بگەیەنێت کە کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی دیکە لەم وڵاتەدا شەریکن.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە بەشیر حەداد کردووە و جەختی لە زەروورەتی کارکردنێکی جددیانە لە پێناو خزمەتکردنی وڵات کردووەتەوە و بە پێویستی زانیوە، ئەو پەیامە بگەیەنێت کە کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی دیکە لەم وڵاتەدا شەریکن.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، بەشیر حەداد سوپاسی سەرۆک بارزانی کردووە و تەئکیدی لەوە کردووەتەوە کە ئامۆژگارییەکانی سەرۆک بارزانی لە ئەولەویاتی کارەکانی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.