له گه‌ڕه‌كی ڕزگاری شاری كه‌ركوك كوردێك له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی ده‌مامكداره‌وه ده‌كوژرێت.
كاتژمێر 4ی به‌ری به‌یانی ئه‌مڕۆ له نزیك قوتابخانه‌ی (داستان- كه‌ركوكی نوێ) له گه‌ڕه‌كی ڕزگاری شاری كه‌ركوك چوار چه‌كداری ده‌مامكدار به سواری ئۆتۆمبیلێكی ئۆپلی بێ ژماره هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌كی كورد به ناوی"یونس ستار مه‌جید" و كوشتیان.
شایه‌نی باسه ناوبراو له‌دایكبووی ساڵی 1972ی شاری كه‌ركوكه و سه‌ربازی فرقه‌ی 12ی سوپای عێراقه و كاری كرین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل ده‌كات.
دوا به‌دوای كوشتنی هاوڵاتییه كورده‌كه له ناو ماڵی خۆیدا، چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵدێن و تا ئێستاش له لایه‌ن پۆلیسی شاره‌كه‌وه هیچ كام له چه‌كداره‌كان ده‌ستگیر نه‌كراون و ته‌رمی ناوبراویش دوای تاوانه‌كه گوازراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادی كه‌ركوك بۆ توێكاری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.