Erbil 2°C شەممە 18 کانوونی دووەم 08:53

فازڵ میرانی : یه‌ک قسه‌مان له‌سه‌ر بکرێت سه‌د قسه‌مان هه‌یه‌ بۆ گوتن

فازڵ میرانی لیستی 183 وه‌ك لیستی 184 سه‌رده‌خه‌ین
کوردستان TV
100%


فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی پارتی  له‌ شه‌قلاوه‌ رایگه‌یاند: چه‌ند رۆژێكه‌ ئاگام لێ یه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێ له‌ به‌رپڕسه‌ باڵاكانی حیزبه‌كانه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن قسه‌ له‌ سه‌ر حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی پارتی ده‌كرێت له‌ هه‌ولێر و راشیگه‌یاند: زۆرمان پێناخۆشه‌ كه‌ ئه‌م جوره‌ لێدوانانه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانه‌وه‌ ده‌بیسیتین ، هه‌ر له‌ میانه‌ی قسه‌كانی دا میرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ له‌مه‌و دوا ئه‌گه‌ر ئه‌وان یه‌ك قسه‌مان له‌سه‌ر بكه‌ن ئێمه‌ سه‌د قسه‌مان هه‌یه‌ بۆ گوتن. 

هه‌روه‌ها فازل میرانی گووتیشی:  هه‌روه‌ك چوون لیسیتی 184 مان سه‌رخست و به‌ هه‌مان شێوه‌ش لیستی 183 سه‌ر ده‌خه‌ین و به‌ هه‌موومانه‌وه‌ ده‌نگ به‌ده‌ین به‌ لسیتی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان 

فازل میرانی له‌ درێژه‌ی  قسه‌كانی دا گوتی من هه‌رگیز ئه‌و په‌نجه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیم له‌ بیر ناچێ له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ له‌  سه‌ر شاشه‌ی تله‌ڤیزیونه‌كان به‌رزی ده‌كرده‌وه‌ و ده‌یگوت خه‌ریته‌ی سیاسی له‌ كوردستان و عێراق ده‌گوردرێت ، میرانی گووتیشی كه‌ چوومه‌ به‌غدا  ئاغای عه‌بادی به‌ منی گووت وه‌زعی پارتی زۆر باشه‌ منیش وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بو قسه‌كانی پێشتری پێم گوت به‌لێ وه‌زعی پارتی له‌وانه‌ باشتره‌ كه‌ خۆیان ئاماده‌ كردبوو فاتیحه‌ له‌ سه‌ر پارتی بخوێنن.

میرانی كوتا قسه‌ی له‌ سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆك بارزانی بوو له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ روژنامه‌نوسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست (ئه‌حمه‌د بن ته‌لال) كه‌ له‌ دوای ریفراندۆم له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكی دا  باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ بارزانی له‌ دوای نه‌مانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خۆی شاردووته‌وه‌ له‌ گوره‌پانی سیاسی نه‌ماوه‌ منیش له‌ وه‌ڵامدا پێم گوت له‌سه‌ر زاری من ئه‌وه‌ بنووسه‌  مه‌سعود بارزانی به‌ كورسی سه‌رۆكایه‌تی نه‌ناسراوه‌ به‌ڵكو كورسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ ناسراوه‌ .
 

نه‌سرین مزووری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.