رۆژنامه‌ی شهرقولئهسهوتی له‌نده‌نی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئاشكرا كرد كه له‌نێوان كوڕه‌كانی تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م ساڵح به‌رێوه‌چووه.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك رایگه‌یاندووه: گفتوگۆكانی نێوان پاڤڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بووه‌و به‌رهه‌م ساڵح یان رازیكردووه حزبه‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و بگه‌ڕێته‌وه نێو ریزه‌كانی یه‌كێتی.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: مه‌رجی پێشوه‌خته‌ی داواكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ، كاندیدكردنی ناوبراو بووه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق .
ده‌شڵێت: كاندیدكردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆسته‌كه به پله‌ی یه‌كه‌م په‌سند كراوی ئێرانه، هاوكات ته‌هران پێی وایه گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ نێو یه‌كێتی، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خۆیی و حزبه‌كه‌ی ئاسانتر ده‌بێت
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.