Erbil 1°C شەممە 18 کانوونی دووەم 06:53

فازڵ میرانی: ئاسان نییه‌ حکومه‌تی عێراق به‌بێ کورد پێکبێت

دووه‌م نه‌ته‌وه‌ی عێراقه‌
کوردستان TV
100%

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، كورد دووه‌م نه‌ته‌وه‌ی عێراقه‌، لایه‌نێكی سیاسی نییه‌ بتوانرێت حكومه‌تی عێراقی به‌ بێ ئه‌و پێكبهێنرێت، ده‌شڵێ:ئێـمه‌ چووینه‌ لای لایه‌نه‌كان داوای كۆبونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵیمان كرد، به‌ڵام ئه‌وان نه‌هاتن، ئێـمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوپه‌یمانێتیه‌كی كوردی پێكبهێنین، چونكه‌ تا یه‌كگرتوو بین سه‌نگ و قورسایمان زیاتر ده‌بێت.

فازڵ میرانی ، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌: كورد دووه‌م نه‌ته‌وه‌ی عێراقه‌، لایه‌نێكی سیاسی نییه‌ بتوانرێت حكومه‌تی عێراقی به‌ بێ ئه‌و پێكبهێنرێت، به‌ڵكو ئێمـه‌ میلله‌تی دووه‌مین له‌عێراقدا ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئاسان نییه‌ حكومه‌تی عێراق به‌بێ كورد پێكبێت ،چونكه‌ ناتوانێت عێراق به‌بێ یه‌كێك له‌ سێ كوچكه‌كه‌ كه‌ كوچكه‌ی سوننه‌ و شیعه‌ و كورده‌ پێكبێت هه‌ر كوچكێك له‌مانه‌ "غائیب" بێت ناتوانرێت دوو كوچكه‌كه‌ی تر وڵات ڕابگرنه‌وه‌ وڵات "ئیستقرار"نابێت.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئێستا بێ ئه‌وه‌ی ئێـمه‌ ببینه‌ ته‌ره‌فی ئه‌و ناكۆكییه‌ی نێوان لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان خه‌ریكه‌ كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌ڕۆن ، له‌كاتێكدا هه‌ردوو هاوپه‌یمانییه‌ گه‌وره‌كه‌ی ئێستا پیكهاتون له‌ ئێمه‌ مه‌منون بوون چونكه‌ هه‌ریه‌كه‌یان نه‌یده‌ویست بچینه‌ لای ئه‌وی تر و خۆی زۆرینه‌ بمێنێته‌وه‌ ئێـمه‌ ئه‌وه‌مان نه‌كرد ئێستا ئێمـه‌ قازانجمان كرد.

گوتیشی: كورد به‌درێژایی مێژوو به‌هۆكاری نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی له‌ژێر فشاردا بووه‌، چونكه‌ هۆكاری دۆخی جێگیری ناوچه‌كه‌ بووه‌، بۆ ئه‌مجاره‌ش له‌ژێر هه‌م فشاری نێوده‌وڵه‌تی هه‌م فشاری هه‌رێمی بوین ،به‌ڵام نه‌كه‌وتینه‌ ژێر كاریگه‌ری هیچ كام له‌و فشارانه‌، نه‌بووینه‌ به‌شێك له‌هاوپه‌یمانێتی تا بكه‌وینه‌ ژێر فشاری لایه‌نێك و ئاگری لایه‌كی تر له‌خۆمان به‌ربده‌ین، ئێستاش بینیمان لێره‌دا كورد قازانجی كرد.

ده‌شڵێت: به‌بڕوای من فشاره‌كه‌ زیاتر له‌سه‌ر عێراق بوو، له‌ناو سوننه‌ ناكۆكی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار هه‌بوو، له‌ناو كوردی به‌دبه‌ختیش ناكۆكی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار، له‌ناو شیعه‌ش ناكۆكییه‌كه‌ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌، ئه‌وه‌ی سوننه‌ چاره‌سه‌ر بوو، هی شیعه‌ش وا به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌ڕوات، هی كوردیش ماوه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ئێـمه‌ چوینه‌ لای لایه‌نه‌كان داوای كۆبونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵیمان كرد، به‌ڵام ئه‌وان نه‌هاتن، ئێـمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوپه‌یمانێتیه‌كی كوردی پێكبهێنین، چونكه‌ تا یه‌كگرتوو بین سه‌نگ و قورسایمان زیاتر ده‌بێت.

 

هه‌روه‌ها سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕه‌تیكرده‌وه‌ كورد ببێته‌ ئۆپۆزسیۆن له‌حكومه‌تی داهاتووی عیراق و ڕایگه‌یاند:  ئێـمه‌ وه‌ك پارتی و یه‌كێتی به‌رپرسیارێتی میلله‌تێكمان له‌ملدایه‌ ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ به‌ ئۆپۆزسیۆن بون جێ به‌جێ نابێت، میلله‌تێك نابێته‌ ئۆپۆزسیۆن، ئێمه‌ به‌ته‌نها حیزبی سیاسی نین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.