بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان له راگهیاندراوێكدا رایگەیاند كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.4 روویداوە.
روونیشیكردەوە كە بومەلەرزەكە كاتژمێر 12:26 خوولەك بە قووڵایی 7 كیلۆمەتر و دووری 40 كیلۆمەتر لە داتا سەنتەری چیای ئەزمەڕی پارێزگای سلێمانی روویداوە.
ئەوەشیخستەڕوو كە بومەلەرزەكە لە دووری 60 كیلۆمەتریش لە وێستگەی بومەلەرزەی قەزای دەربەندیخان هەستی پێكراوە.
بەڵام لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە نەدراوە بەوەی بومەلەرزەكە زیانی لێكەوتبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.