Erbil 5°C شەممە 18 کانوونی دووەم 02:01

به‌ڤیدیۆ.. هێمن هه‌ورامی: پارتی له‌ 2004دا له‌ سلێمانی ئاڵای به‌عسی داگرت و ئاڵای کوردستانى هه‌ڵکرد

ئێمه‌ وه‌ك خه‌ڵكی تر نین به‌ڵێنی ناوه‌رۆك به‌تاڵ بده‌ین
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17 ى ئه‌یلولی 2018 هێمن هه‌ورامی سه‌رۆكى لیستى پارتی دیموكراتى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان  له‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ  سنوری پارێزگای سلێمانى ڕایگه‌یاند ، پارتی له‌ ساڵی 2004 دا پارتی به‌ فه‌رمانی بارزانی ئاڵای به‌عسی داگرت و ئاڵای كوردستانی هه‌ڵكرد.

ڕاشیگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌ ده‌پارێزرێت ده‌ستوورێكی هاوچه‌رخی هه‌بێت، یه‌كێتی خاكی هه‌رێم بپارێزێت، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ كوردستان وه‌ك خۆی به‌ڕێوه‌بچێت، نه‌ك له‌به‌ر باڵباڵێن و ماڵ ماڵێنی ئه‌م حزب و ئه‌و حزب له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌ترسن داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجام نه‌دانی بكه‌ن.

 له‌به‌شێكى دیكه‌ى وته‌كانى هه‌ورامی ناوبراو ڕایگه‌یاند ئێمه‌ وه‌ك خه‌ڵكی تر نین به‌ڵێنی ناوه‌رۆك به‌تاڵ بده‌ین، پارتی حزبی به‌رپرسیارێتییه‌ و به‌ڵێنێك نادا جێبه‌جێی نه‌كات.

 هێمن هه‌ورامی ڕاشیگه‌یاند هه‌رچی ده‌ستكه‌وت له‌ كوردستان هه‌یه‌ پارتی به‌ ده‌ستی هێناوه‌، هه‌ر له‌ دامه‌زراندنی شۆڕشی ئه‌یلول و گوڵان و به‌رنامه‌ی راپه‌ڕین و چه‌سپاندنی فیدراڵیه‌ت و ره‌تكردنه‌وه‌ی فیدرالیه‌تی پارێزگاكان، ئه‌مانه‌ هه‌مووی پارتی پشكی شێری هه‌بوه‌ تیایاندا.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.